ڕزگاربوویەکی ئەنفال خەڵاتی ئەدەبی لە ئەڵمانیا بە دەست دەهێنێت


دڵشاد نەعمان، خەڵاتی هونەر و ئەدەبی ساڵی ٢٠٢٥ـی هەرێمی بایرنی، بۆ پەڕتووکی (هیچ شوێنێک ماڵی من نییە)ی پێبەخشرا.

دڵشاد نەعمان، نوسەرێکی خەڵکی گەرمیانە  و نیشتەجێی ئەڵمانیایە و ڕزگاربوی ئەنفالە،  بۆ ڕێزگرتن لە کارە ئەدەبیەکانی و پەڕتووکی (هیچ شوێنێک ماڵی من نییە)، کە بە زمانی ئەڵمانی بڵاوی کردوەتەوە خەڵاتی ساڵی لە هەرێمی بایرن پێبەخشرا، لە بارەی خەڵاتەکەوە نوسەر دەڵێت "ئەم خەڵاتە بۆ من زۆر گەورەیە و ناتوانم وەسفی بکەم. من کە رۆژێکیش نەچوومەتە بەر خوێندنی فەرمی و بەهۆی ئەنفال و زوڵمی رژێمی بەعسەوە دواڕۆژمان ڕەش بوو، خۆم فێری خوێندن و نووسین کردووە، گەیشتنم بەم ئاستە بۆ من وەک ئۆسکارێک وایە".

دڵشاد نەعـمان، دەیەوێت لە ڕێگای نووسینەکانییەوە چیرۆکەکانی کوردستان لە ڕێگای ئەدەبەوە بگەیەنێت بە خەڵکی ئەڵمانیا. 




PM:03:39:06/12/2025