سێڵفیەكی شاجوانی لوبنان و ئیسرائیل هەرا دەنێتەوە

گرتنی وێنەیەكی سێڵفی كە هەردوو شاجوانی ئیسرائل و لوبنان كۆدەكاتەوە هەرایەكی گەورە لە وڵاتانی عەرەبیدا دەنێتەوە.
لەمیانەی بەشداری كردنیان لەپێشبڕكێی شاجوانی گەردوون، شاجوانی ئیسرائیل سێڵفییەك لەگەڵ شاجوانی لوبنان و یابان و سیلفادۆر دەگرێت، دواتر وێنەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەكاتەوە، ئەمەش هەرایەكی گەورە لە وڵاتانی ئعەرەبیدا دروست دەكات.
سالی جرەیج شاجوانی لوبنان ڕونكردنەوە لەسەر ئەو وێنەیە دەدات و دەڵێت "شاجوانی ئیسرائیل چەند جارێك هەوڵیداوە لێم نێزك بێتەوە و وێنەم لەگەڵ بگرێت، بەڵام من خۆم دور دەگرت، تا دواجار لەكایت دانیشتدا لەگەڵ چەند شاجوانێكی دیكە بەشێوەیەكی كتوپڕ هات وێنەیەكی سێڵی گرت".
بەڕێوبەری كارەكانی شاجوانی لوبنان پێشبینی دەكات ئەم كارە پلاتن بۆ دارێژراوبێت و مەبەست زیان گەیاندن بێت بە ناوبانگی سالی جرەیج.




PM:01:15:18/01/2015