فەیسبوك لە گەنجانی ژێر 16 ساڵ قەدەغە دەكرێت

ئەو مێرمنداڵە ئەوروپییانەی تەمەنیان لە ژێر 16 ساڵەوەیە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە رەنگە بەكارهێنانی فەیسبوك، ئینستاگرام، ئیمەیل‌و باقی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیان لێ قەدەغە بكرێت.

بەپێی ئەو پێشنیارانەی كە لە یەكێتی ئەوروپا تاوتوێ دەكرێت، مێرمنداڵانی ژێر تەمەن 16 ساڵ بۆ بەكارهێنانی فەیسبوك: ئینستاگرام‌و باقی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەبێت رەزامەندی دایك‌و باوكیان پێبێت.

ئەم پێشنیارانە تەمەنی یاسایی بۆ وێبسایتەكان‌و بۆ كۆكردنەوەی زانیاریی تایبەتی بەكارهێنەران  لە تەمەنی 13 بۆ 16 ساڵ بەرزدەكاتەوە.
بەپێی ئەم پێشنیارانە مێرمنداڵانی ئەوروپی بۆ كردنەوەی ئەكاونت لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، دانلۆدی ئەپڵیكەیشن‌و تەنات بۆ بەكارهێنانی وێبسایتی گەڕان وەك گوگڵ دەبێت رەزامەندی دایك‌و باوكیان پێبێت.

وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا ئەمرۆ لەمبارەوەی بڕیاردەدەن‌و ئەگەر دەنگ بێنێت، كۆمیتەكانی ئازادییە مەدەنییەكان‌و دادوەریی‌و كاروباری  ناخۆی پەرلەمانی ئەوروپا دەنگی لەسەر دەدەن‌و لەكۆتاییشدا پەرلەمانی ئەوروپا ساڵی داهاتوو دەیخاتە دەنگدانەوە.




PM:02:42:16/12/2015