زۆر که‌م سه‌رۆکی وڵاتان ئافره‌ت هه‌ڵکه‌وتوون، هاوکات سه‌رکه‌وتوانه سیاسه‌ت و ژیانی تایبه‌تی خۆیان تێکه‌ڵکردووه‌و بوونه‌ته مایه‌ی سه‌رنجراکێشانی هاولاتیانی خۆیان، سه‌رۆکی کرواتیا، كولیندا غرابار كیتاروفیتش یه‌کێکه له‌و سه‌رۆکانه.
ئه‌و سه‌رۆکه که له‌دایکبووی 1968 ی گوندێکی ئه‌و وڵاته‌یه و ژیانی مناڵی له ئه‌مه‌ریکا بووه‌و دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاته‌که‌ی خۆی، هه‌ر چوار زمانی، کرواتی ، ئینگیلزی و ئیسپانی و بورتگالی ده‌زانێت و له‌زمانه‌کانی فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانی و ئیتالیش تێده‌گات و خاوه‌نی چه‌ندین بڕوا نامه‌ی جیاجیایه له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا.
له‌ژیانی سیاسی‌دا كولیندا غرابار كیتاروفیتش چه‌ندین پۆستی گه‌رنگی وه‌رگرتووه، له‌وانه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کرواتیا، هه‌روه‌ها ماوه‌یهیک یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری په‌یمانی ناتۆ بووه بۆ کاروباری دیبلۆماسی.
ژیانی تایبه‌تی خۆی له‌ساڵی 1996دا ژیانی هاوسه‌ری پێکهێناوه، خاوه‌نی دوو کوره، له ئاره‌زووه‌کانی حه‌زی له مه‌له‌وانی و گه‌شته‌و له‌کاتی ده‌رچوونیدا بۆ سه‌ر ده‌ریا ده‌بێت ئامانجی فۆتۆگرافه‌ره‌کان، به‌ڵام زۆر به ئاسایی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کات و ریتمی ژیانی خۆی تێک نادات.