ڤیدیۆ...بیژەرەكەی BBC دەبورێتەوە

بیژەرێكی پێشبینییەكانی كەش و هەوا لە كەناڵی (BBC) لەكاتی پێشكەشكردنی پێشبینییەكان دەبورێتەوە.

راچێل ماكلی تەمەن 33 ساڵ كە بێژەری هەواڵەكانی تایبەت بە كەش و هەوایە، لەكاتی پێشكەشكردنی بڕگەكەیدا باری تەندروستی تێكدەچێت و ڕاستەوخۆ بە بینەرەكاین دەڵێت "داوای لێبوردن دەكەم، دەبورێمەوە".

دوای ئەو حاڵەتە ڕاستەوخۆ دەرهێنەری كەناڵەكە دەگەڕێتەوە لای بێژەری هەواڵەكان بۆ درێژەدان بە گەشتەكە.

بێژەرێكی هەواڵە وەرزشییەكانی ئەو كەناڵەش لە تویتێكدا جەماوەری كەناڵەكە دڵنیا دەكاتەوە لەوەی باری تەندروستی ئەو خانمە بێژەرە جێگیرە و توشی هیچ مەترسییەك نەبووە.




PM:02:30:22/02/2016