فیلمی (Batman v Superman: Dawn of Justice) لە چەند ڕۆژێكی كەمی نمایشكردنیدا داهاتێكی خەیاڵی كۆدەكاتەوە.
لە دوای پێنج ڕۆژ لە نمایشكردنی فیلمی (Batman v Superman: Dawn of Justice)، لەسەر شاشەی سینەماكانی جیهان، ئەو بەرهەمە نوێییە 434 ملیۆن دۆلار وەك داهات كۆدەكاتەوە.
ئەو فیلمە بۆ یەكەمجار دوو كەسایەتی بەناوبانگی وەك باتمان و سۆپەرمانی كۆكردتەوە، ئەمەش بۆتە هۆی بەخشینی بەناوبانگبونی زیاتر و دەنگدانەوەیەكی زۆری هەبووە و لە شاشەی زیاتر لە 40 هەزار هۆڵی سینەما لە 66 وڵاتی جیهان نمایش دەكرێت