ئەمینداری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان عەلی باپیر سەردانی هونەرمەند مەروان حەمە خورشیدی کرد لە ماڵەکەی خۆیدا.
هونەرمەند مەروان حەمە خورشید لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک باس لەم سەردانەی عەلی باپیر دەكات بۆ ماڵەكەی.
مەروان دەنوسێت "ئهمشهو سهركردهی ئیسلامی عەلی باپیر شهرهفمهندی كردم و ماڵ و خانەوادەكەی بەسەركردمەوە، پاش چەندین ساڵ لە خزمەت كردن بە دین و هونەری ئیسلامی بۆ یەكەم جار مامۆستایەكی وەك بەڕێز (م.عەلی باپیر) ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بە جیاواز لە سەركردەكانی تری ئیسلامی بە یاوەری وەفدێك ماڵ و خانەوادەكەی بەسەركردمەوە و گفتوگۆیەكی دۆستانە و هونەرییانەی ئیسلامیمان ئەنجام دا".
ئاماژە بەوە دەکات کە لە سەردانەکەی عەلی باپیردا بۆ ماڵیان چەندان بابەتی گرنگ باسکراون و کە سەرەکیترینیان بە مەبەستی خزمەتکردن بووە بە هونەری ئیسلامی و لەو ڕووەشەوە چەندان بابەتی گرنگ و پرۆژەی هونەری ئیسلامی پێشکەش کردووە.
مەروان حەمە خورشید هونەرمەندێکی دینییە و چەندان کاری هونەری جیاوازی ئەنجامداوە، دواین كاری هونەریشی بڵاوكردنەوەی ئەلبوومی "بسم الله" بووە لە ساڵی ٢٠١٤ دا.