ڤیدیۆ...هەواڵێكی گرنگ بۆ هەوادارانی ئاڤاتار

دەرهێنەری بەناوبانگی جیهانی جیمس كامیرۆن چوار بەشی نوێی فیلمی بەناوبانگی ئاڤاتار بەرهەم دەهێنێت.

جیمس كامیرۆن ڕایدەگەیەنێت كە چوار بەشی نوێی فیلمی ئاڤاتار لە ساڵەكانی 2018 و 2020 و 2022 و 2023 نمایش دەكرێت و سەرجەم دیمەكانی ئەو بەشانەش بە (3D) وێنە دەگیرێت.

پێشتر ئەو دەرهێنەرە باسی لە بەرهەمهێنانی سێ بەشی دیكەی فیلمەكە كردبوو، بەڵام لە كۆتایدا بڕیاریداوە چوار بەشی دیكە بۆ فیلمەكە بەرهەم بهێنێت و بە بەشی یەكەمەوە فیلمەكە وە م ڕۆمانێكی تەواوی لێبێت.

ئاڤاتار كە فیلمێكی خەیاڵییە و لە ساڵی 2009 پەخشكرا بە یەكێك لە بەناوبانگترین و سەركەوتوترین فیلمەكانی هۆلیود دادەنرێت كە داهاتەكەی زیاتر لە 2 ملیار و 800 هەزار دۆلار بووە.






PM:01:44:18/04/2016