ڤایبەر بەکارهێنەرانی ئاگادار دەکاتەوە
ڤایبەر بەکارهێنەرانی ئاگادار دەکاتەوە لە کۆمەڵێک خزمەتگوزاری نوێ تا لە کاتی پچڕانی ئینتەرنێتیشدا بتوانیت بەردەوام بیت لە پەیوەندی.
خزمەتگوزارییە نوێیەکەش بریتییە لە ئەنجامدانی پەیوەندی لە رێگەی بەدەستهێنانی ئۆفەرەکانی ڤایبەرەوە، واتە لەکاتی نەبوونی هێڵی ئینتەرنێتیشدا پەیوەندییەکانت نەپچڕێنیت و بە نرخێکی کەمتر لە کۆمپانیا دابینەکەرەکان بەردەوام بیت لە بەکارهێنانی ڤایبەر، واتا دەبێت پارە بدەیت بەڵام ڕێژەی پارەکەی لەو کۆمپانیایە کەمترە کە هێڵەکەی بەکار دەهێنیت، واتا گەر ئەو پارەیە بدەیت هەرزانتر دەکەوێت وەک لەوەی لە عێراقدا ئاسیا و کۆڕەک و زەین بەکاربهێنیت.
ئەگەرچی ئەم خزمەتگوزارییە پێشتر هەبووە، بەڵام لە ئێستادا نرخەکانی کەمتر کراوە و بۆ پارەدانیش دەتوانیت لە ڕێگەی ڤیزاکارتەوە مانگانە پارە بدەیت.
PM:03:36:09/08/2016