وێنە.. پیاوێك كە 27 ژنی هێناوە بەتاوانی فرەژنی دادگایی دەكرێت

پیاوێكی كەنەدی كە تا ئێستا 27 ژنی هێناوە‌و خاوەنی 145 منداڵە، بەتاوانی فرەژنی لەدادگای كەنەدا دادگایی دەكرێت.

وینستۆن بلاكمۆر لەئێستادا تەمەنی 59 ساڵە، بلاكمۆر ڕۆژی هەینی 5 ی ئابی 2016 لە شاری سۆڵت لەیك سیتی سەربە ویلایەتی ئوتاه ڕایگەیاند كە ئەو ڕێگە بە فرەژنی نادات لەبەرئەوەی فرەژنی هۆكارێكە بۆ چەوساندنەوەی ژنان.

هەروەها بەپێی ڕاپۆرتێكی سایتی دەیلی مەیل، لەساڵی 2007 دا بەهۆی فرەژنیەوە بلاكمۆر دەستگیركراوە، هەروەها لەساڵی 2014 دا جارێكیتر بە تۆمەتی فرەژنی تۆمەتباركراوە و تاكو ئێستا دادگایی نەكراوە و لەچاوەڕوانی دادگایكردندایە.



PM:02:46:10/08/2016