ئەم کەسە نێرە یاخود مێ؟

ئەكتەر و كچە نمایشكاری ناوداری كەنەدی جیجی لۆرین بە پێچەوانەی ئەوەی دەردەکەوێت ڕەگەزەکەی نێرە لە پاسپۆرتەکەیدا و مێ نییە.

فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی دوبەی ڕێگەی نەدا كە ئەكتەر و كچە نمایشكاری كەنەدی جیجی لۆرین بچێتە وڵاتەکەیەوە لە سەرەتدا، چونکە لەمیانەی سەردانی بۆ ئیمارات و لە كاتی پشكنینی پاسپۆرتەكەی بۆیان روون بووەتەوە كە رەگەزی ئەو كچە نمایشكارە مێ نەنووسراوە بەڵكو نێرە و هاوكات وێنەی سەر پاسپۆرتەكەشی وێنەی پیاوە نەك ئافرەت.

ڕۆژنامەکانی ئەو وڵاتە بڵاویانکردوەتەوە جیجی پێشتر پیاو بووە و رەگەزی خۆی گۆڕیوە و ناویشی لە گریگۆری ئالن لازاراتو بۆ جیجی لۆرین لە ساڵی 2004 گۆڕیوە و بەڵام پاسپۆرتەكەی هەر بەناوی گریگۆری و وێنەی كاتی پیاوبوونی ماوەتەوە و رەگەزەكەشی تا ئێستە هەر نێرە و تەمەنیشی 24 ساڵە.




PM:06:35:12/08/2016