وێنە و ڤیدیۆ...ببینە ئەو دووانەیە چۆن لێك جیادەكرێتەوە

لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی نیویۆرك بە نەشتەرگەرییەكی گەورە و دەگمەن دووانەیەكی بەیەكەوە لكاو ئەنجام درا.

ئەو دوو منداڵە ناویان ئەنیاس و جایدنە و تەمەنیان 13 مانگە و لەبەشی سەرەوەی سەریانەوە پێكەوە لكابوون و نەشتەرگەرییەكەش 27 كاتژمێری خایاندووە، بەجۆرێك تەنیا جیاكردنەوەی كەلەی سەریان 16 كاتژمێری ویستووە، ئەمە جگە لەوەی چەند نەشتەرگەرییەكی دیكەیان پێویست بووە بۆ ڕێككردنەوەی شێوەی سەریان.

بەپێی لێدوانی دایك و باوكی منداڵەكە ئەو دووانەیە لە بەشێكی خانەكانی مێشكدا هاوبەش بوون، بەمەش نەشتەرگەرییەكەی سەختتر كردووە.

پسپۆڕەكان ئاماژەیان بەوە كردووە كە پێویستە چەند مانگێك چاوەڕێ بكەن بۆ ئەوەی ئەنجامی كۆتاییان دەست بكەوێت و منداڵەكان بە تەواوی چاك ببنەوە.



PM:02:19:20/10/2016