وێنە.. پەرلەمانتارێكی لوبنانی لەبری سەرۆك كۆمار دەنگ بەنمایشكارێكی جلوبەرگ دەدات

ئەمڕۆ لەكاتی جیاكردنەوەی دەنگەكاندا لەپەرلەماندا یەكێك لەپەرلەمانتاران دەنگی داوە بەنمایشكاری ناسراوی جلوبەرگ "میریام كلینك".

ئەندام پەرلەمانەكان رازی نەبوون كە دەنگدانی ئەو پەرلەمانتارە رەت بكرێتەوە‌و بەسەرۆكی پەرلەمانیان وتووە: بۆیە رەتیدەكەیتەو چونكە ئەو نمایشكارە "مارۆنی"یە؟

چاودێران پێیانوایە ئەم پەرلەمانتارە بەو شێوە كۆمیدییە دەنگی داوە، چونكە 2 ساڵ ونیوە لوبنان بێ سەرۆكە‌و لایەنەكان نەیانتوانیوە كەسێك هەڵبژێرن‌و ئەمەش بووەتە مایەی گاڵتە پێكردنی خەڵكی لوبنان.




PM:04:07:31/10/2016