ڤیدیۆ...ئەم هەواڵەی وروژنێنەرترین ئەستێرەی جیهان هەمووان شۆك دەكات

كراسێكی ئەستێرەی كۆچكردووی جیهانی مارلین مۆنرۆ لە زیادكردنێكی ئاشكرادا بە ملیۆنان دۆلار دەرفرۆشرێت.

لە ئەمریكا كراسێكی ناوازە و سەرنجڕاكێشی مارلین بە نرخی 4.8 ملیۆن دۆلار فرۆشرا و بەمەش دەبێتە یەكێك لەگرانترین ئەو پارچە جلانەی لەسەر ئاستی جیهان لە زیادكردنێكی ئاشكرادا فرۆشراون.

ئەو جلەی مۆنرۆ ڕەنگی گۆشتییە و زیاتر لە دوو هەزار و 500 پارچە بەرد و كریستاڵی پێوەیە و بە تایبەت بۆ یادی 45 ساڵەی لەدایكبونی جۆن كیندی سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا لەبەری كردووە، كراسەكەی دیزاینەری بەناوبانگی هۆلیود جان لویس دیزاینی كردووە كراوە.

ئەو كراسە بەڕادەیەك تەسەك بووە كە بەرگدرووەكان ناچاربوون ڕاستەوخۆ لەبەری مۆنرۆدا بیدورن، پێش ئەوەی لە 19 ئایاری ساڵی 1962  بچێتە سەر ستەیج و گۆرانی یادی لەدیك بوون بۆ كیدی بڵێت.



PM:03:51:28/11/2016