زانایان وادەی كۆتایی دنیایان راگەیەنرا
زانایانی زانكۆی شیكاگۆ لە ویلایەتە یەكگرتوەكان ئەمریكا هۆشداری دەدەن لە كۆتایی دونیا و ڕایدەگەیەنن كاتەكەی زۆر نزیكە و لە ساڵی داهاتوودا ڕوودەدات.
بە گوێرەی هەواڵێک ئاژانسی "سپۆتنیک"ی روسی، زانایانی ئەتۆمی لە زانكۆی شیكاگۆی ئەمریكی لە گۆڤاری وەرزی ( پۆلیتان) باس لەوەدەکەن, بە گوێرەی ئەو كاتژمێرە تایبەتەی لە ساڵی 1947 بۆ ژماردنی نزیكبوونەوەی كۆتایی دنیا دروستیانكردووە, لە ئێستادا تەنها 30 چركە ماوە بۆ كۆتایی ژیان لەسەر ئەم هەسارەیە.
ئەو زانایانە باس لەوەشدەكەن, پێشبڕكێی چەكی ئەتۆمی و بەكارهێنانی دەبنە هۆكاری كۆتایی ژیان.
گۆڕانكاری كەشوهەوا و چالاكی دەزگا سیخورییەكان و وتارەكانی ئەم دواییانەی ترەمپ بەشێكی دیكەن لە هۆكارەكانی خێراتربوونی چالاكی ئەو كاتژمێرە تایبەتە.
ئەو کاتژمێرەی زانایانی ئەتۆمی ئەمریکی باسی لێوەدەکەن کاتژمێرێکی ڕەمزییە، لەگەڵ زیادبوونی ڕووداوەکان خێراتر خولەکەکانی دەڕوات، بەڵام زانایانی ناسا هیچ لێدوانێکی نوێیان لەو بارەیەوە نەداوە.
PM:03:52:30/01/2017