باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە عێراق
یارییەكی شەترەنجی گرانبەهای بۆ حكوومەتی عێراق گەڕاندەوە، كە كاتی خۆی هی سەدام
حوسێن سەرۆكی لەسێدارەدراوی عێراق بووە و ساڵی 2003 لە كۆشكی سەرۆكایەتیی بەغدا
دزرابوو.
لەمبارەیەوە باڵوێزخانەی ئەمەریكا لەهەژماری
خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی كردووەتەوە كە دوێنێ لەگەڵ قەیس رەشید
بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتیاری عێراق كۆبوونەتەوە، ئەویش بە مەبەستی
گەڕاندنەوەی ئەو یاری شەترەنجە بووە.
باس لەوەشكراوە، دوای ئەوەی لە 2003دا
شەترەنجەكە لە بەغدا دزراوە، نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریكا FBI بەدواداچوونیان بۆ كردووە و
دۆزیویانەتەوە