بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەك فەرەنسا تاكە وڵاتە كە بیرۆكەی خیانەت كردن قبوڵ دەكات و لای ئاساییە.
توێژینەوەكە چەند پسپۆڕێكی ناوەندی بیۆ فەرەنسی ئەنجامیانداوە و ئاماژەیان بەوە كردووە كە فەرەنسان لە نێوان 40 وڵاتدا كە بیرۆكەی خیانەت قبوڵ دەكات و بە سەركێشییەكی لاوانەی وەسف دەكات.
بەپێی ئەو ڕاپرسییەی توێژەرەكان ئەنجامیانداوە، %47 فەرەنسییەكان خیانەت بە بابەتێكی قبوڵكراو دادەنێن و، خیانەت توشی شۆكیان ناكات.
هەر لە ڕاپرسییەكەدا %78 بەشداربووان پێیانوایە كە خیانەت هیچ شتێكی نا ئەخلاقییەوە، هەڵخەڵاتاندنی كەسی بەرامبەر شتێكی قبوڵكراو نییە.