لەگەڵ دەستپێكردنی مۆندیالدا بەشێكی زۆر لە هونەرمەندانی جیهانی عەرەبی ناوی ئەو هەڵبژاردانە ئاشكرا دەكەن كە هاندەری دەبن.
بەشێكی ئەستێرەكان لە مۆندیالی ئەمساڵی بەرزایلدا، پشتگیری هەڵبژاردەی جەزائیر دەكەن بەو پێییەی تاكە هەڵبژاردەی عەرەبی مۆندیالی 2014ی بەرازیلە.
گۆرانبێژی بەناوبانگی لوبنانی نەجوە كەرەم، پێشبینی خۆی بۆ یارییەكەی ئەم ئێوارەیەی جەزائیر ڕادەگەیەنێت و دەڵێت " (2_0) جەزائیر لە بەلجیكای دەباتەوە".