وێنە.. بە بۆنەی پۆشینی جلوبەرگی کوردی میریان تەواو بەستایلێکی جیاواز دەردەکەوێت

لە نوێترین دەرکەوتنیدا، هاوەڵی شاجوان میریان قادر تەواو جیاواز دەردەکەوێت و فانەکانی سەرسام دەکات.

میریان نوێترین وێنەی خۆی بەبۆنەی ڕۆژی جلوبەرگی کوردی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام بڵاوکردەوە، وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت میریان تەواو جیاوازو سەرنج ڕاکێش دەردەکەوێت و فانەکانی سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی دەردەبڕن. 

میریان کە بە "چێنچ کەلەر" ناسراوە لەدایکبوی ساڵی 1992، خەڵکی شاری سلێمانییە و ئەندازیارە، لە ٢٠ کانوونی دووەمی  2018 لە مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان توانی نازناوی هاوەڵی دوەمی شاجوان بەدەست بهێنێت.


PM:10:30:10/03/2021