هەرچەندە هەڵبژاردەی جەزائیر بەرامبەر بە هەڵبژاردەی بەلجیكا توشی شكست هات، بەڵام گۆرانبێژی بەناوبانگی ئیماراتی ئەحلام، دیارییەكی بەنرخی بۆ یاریزانەكانی ئەو هەڵبژاردەیە هەیە.
ئەحلام لەڕێی پەیجەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ئەوەی ئاشكرا كردووە كە بڕی 10 هەزار دۆلار دەخەشێتە هەر یاریزانێكی جەزائیری، لەبەرامبەر تۆماركردنی گۆڵێك لە هەڵبژاردەی بەلجیكا، هەرچەندە جەزائیر بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك توشی شكست هاتبووە.
ئەو گۆرانبێژە دەڵێت "ئەمە یەكەم دیارییە بۆ یاریزانەكانی هەڵبژاردەی جەزائیر، ئەمە دیاری خۆشەویستی و شانازی كردنە".
پێشتریش ئەحلام ئەوەی ئاماژەی بەوە كرد گەر هەڵبژاردەی جەزائیر بتوانێت نازناوی مۆندیالی جەزائیر بباتەوە، ئەوا تۆپێكی ڕوپۆشكراو بە ئەڵماس پێشكەش بەو هەڵبژاردەیە دەكات.