هونەرمەند (نازم عەلی كاكەیی) بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.
شەوی ڕابردوو هونەرمەندی دیاری میوزیكژەنی كورد، نازم عەلی كاكەیی بە پەتای كۆرۆنا، لە تەمەنی ٦٤ ساڵی لە یەكێک لە نەخۆشخانەكانی سووید كۆچی دوایی كرد.
هونەرمەند نازم عەلی كاكەیی، خەڵكی گوندی زەنقەری کاکەیینشینە لە سنووری شارۆچکەی داقوق، لە ساڵی ١٩٧٤ پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی لە بەغداد تەواو کردووە، باوکی دوو کوڕە، لە ساڵی ١٩٩٦ەوە لە وڵاتی سوید دەژیا، جگە لە هونەرمەندانی كورد، کاری هونەری لەگەڵ ژمارەیەک لە هونەرمەندانی ناسراوی عێراقی وەک (کازم ساهیر، یاس خزر و سەعدون جابر) و چەندان هونەرمەندی تر کردووە.