وێنە.. چۆپی فەتاح و خێزانەکەی سەرنجڕاکێش دەرکەوتن

خانمە گۆرانیبێژ چۆپی فەتاح وێنەیەکی خێزانی بڵاوکردووەتەوە کە بەشێوەیەکی زۆر سەرنجڕاکێش دەرکەوتون.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، خانمە هونەرمەند و پێشکەشکاری کورد چۆپی فەتاح وێنەیەکی خۆی و منداڵەکەی و هاوسەرەکەی بڵاوکردووەتەوە، کە بۆتە جێی سەرنجی فانەکانی.

چۆپی فەتاح‌، خەڵکی شاری كه‌ركەوكه‌، له‌ سه‌ره‌تای ساڵانی 2000ـه‌وه‌ ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ریی كردووه‌، خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه‌، ماوه‌یه‌كیش پێشكه‌شكاری ته‌له‌ڤزیۆنی بووه‌، به‌ڵام ئێستا وازی له‌ كاری ڕاگه‌یاندن هێناوه‌،  بۆ جاری دووەم هاوسه‌رگیری كردۆتەوە. 



PM:09:15:23/04/2021