گۆرانبێژی كورد هێڵی لەڤ بەشداری ئاهەنگی یادی لەدایكبونی شاژنی بەریتانیا دەكات و میوانەكانی ئامادەبونی ئاهەنگەكە دەهێنێتە خرۆش.
ئەو ئاهەنگە كە لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو، بە بەشداری چەندین بەرپرسی حكومی و میوانی دەرەوە لە لایەن كنسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر سازكرا، هێڵی لەڤ توانی بە گۆرانییەكانی سیاسییەكان بخاتە جۆش و خرۆش.
لە ئاهەنگەكەدا هەریەك لە فەلاح مستەفا سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكان.
لە چەند وێنەیەكدا كە هێڵی لەڤ لە پەیجەكەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك بڵاویكردۆتەوە، دەردەكەوێت كە سیاسییەكانی ئامادەبوی ئاهەنگەكە بە دڵخۆشییەوە چەپڵە بۆ گۆرانییەكانی ئەو گۆرانبێژە لێدەدەن.
