بەڤیدیۆ...رەغدە هەرا دەنێتەوە

هونەرمەندی بەناوبانگی سوری ڕەغدە، لە پرۆگرامێكی تەلەفزیۆنیدا، چەندین نهێنی ئاشكرا دەكات و هێرش دەكاتە سەر قەتەر.
 ڕەغدە لە پرۆگرامی (ولا تحلم) كە پێشكەشكاری لوبنانی نیشان پێشكەشی دەكات، باس لە دۆخی سوریا دەكات و هێرش دەكاتە سەر قەتەر و خانمی یەكەمی ئەو وڵاتە و قسەی نەشیاوی پێدەڵێت و بە شەیتان دەیچوێنێت، هەروەها ئەو وڵاتە بە بەرپرسیار دەزانێت لەسەر ڕوداوەكانی سوریا.
دوای ئەم قسانەی ڕەغدە گۆرانبێژی بەناوبانگی ئیماراتی ئەحلام، هێرش دەكاتە سەر رەغدە و نیشانی پێشكەشكاری و دەڵێت وەك وایە تۆ ئەو قسانەت وتبێت.
ئەو گۆرانبێژە داوا لە پێشكەشكاری پرۆگرامەكە دەكات كەسانێك بانگهێشتی پرۆگرامەكەی بكات كە قورساییەكیان هەبێت، نەك هێرش بكەنە سەر كەسایەتییە خلیجییەكان.
لە وەڵامی قسەكانی ئەحلامدا نیشان دەڵێت "هەر قسەیەك لە لایەن میوانانی پرۆگرامەكەوە بوترێت، رای میوانەكە خۆیەتی و هیچ پەیوەندییەكی بە ستافی پرۆگرامەكەوە نییە".




PM:01:36:01/07/2014