هونەرمەندی میللی کەریم گوڵانی
لەبارەی دەنگۆی گیان لەدەستدانی ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" لە ژیاندا ماوم، براکەم کۆچی دوایکردووە".
دوای ئەوەی دەنگۆی مردنی کەریم گوڵانی بڵاوکرایەوە، ناوبراو لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردەوە" کە لە ژیاندا ماوە و ئەمڕۆ ئەکرەمی برام بەهۆی ڤایرۆسی نەگریسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا".
کەریم گوڵانی داواش لە هاوڵاتیان دەکات، کە بە ئیهمالی ئەو ڤایرۆسە نەگرن و ڤاکسین بەرکابهێنن و خۆپارێزی بکەن.
هونەرمەندی میللی کەریم گوڵانی له ساڵى ١٩٦٠ له شاری سلێمانى له دایك بووه و زیاتر له ٣٠ ساڵه خزمهتى هونهرى كوردى دهكات، ههروهها له بوارى سرودى نیشتیمانى و نهتهوهیش شوێن دهستى دیارە، ماوهى ٢٦ ساڵه له شارى ههولێر نیشتەجێیە، هاوکات ناوبراو بە گۆرانیبێژێكی خاوەن دەنگێكی تایبەت بۆ گۆرانی شاد و هەڵپەركێ ناسراوە و بەشداری چەندان كۆنسێرت و ئاهەنگی جیاوازی كردووە لەگەڵ گۆرانیبێژانی كورد لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات.