هەردوو هونەرمەندی دیاری کورد ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا لەبارەی دەنگۆی گیان لەدەستدانیان ڕوونکردنەوە دەدەن و دەڵێن" لە ژیاندا ماوین و نەمردووین".
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی مردنی هەردوو هونەرمەندی دیاری کرد، ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا بە ڕووداوی هاتوچۆ، ئەو دوو هونەرمەندە لە ڕوونکردنەوەیەکدا هەواڵەکەیان بەدرۆ خستەوە و دەڵێن" ئەم جۆرە پۆستانە تا کەی دیارە لەبەر کۆمێنت و لایکو ئەکتیڤیان بەرز بێتەوە یان چی ئەم ھەواڵە دوورە لە ڕاستیەوە تکایە ئەو جۆرە پەیجانە لەلای خۆتان ئەن فۆڵۆویان بکەن بیان سڕنەوە لەلای خۆتان چی لە فەیسبووک چی لە ئینستاگرام ھەر ئەم ھەواڵانەتان بیست لای خۆتان لایان بەن".
ئاماژە بەوەش دەکەن، ھەر شتێک ببێت لەم پەیجانەی خۆمانەوە بڵاوی ئەکەینەوە ئیتر پێویست ناکات ئەم پەیج و ئەو پەیج دای بنێت و نازانم چی سوپاس بۆئێوە چاوتان ماچ ئەکەم.
ماهیر حەسەن لە ساڵی ۱۹٦٥ لە شارۆچكەی عەربەتی سەر بە شاری سلێمانی لەدایكبووە و پەیمانگای ھونەرە جوانەكان بەشی شانۆی لە سلێمانی لە ساڵی ١٩٨٥ تەواوكردووە، لە ئێستادا یەكێكە لە هونەرمەندە ناسراوەكانی بواری كۆمیدیا لە كوردستان. ئێستا ئەو و ئەحمەد جۆڵا ئەكتەری كۆمیدی ناسراو، بەدوانەیەكی بە ناوبانگی بواری كۆمیدی كوردستان هەژمار دەكرێن.
ئەحمەد جۆڵا لە دایکبووی شاری سلێمانی ساڵی ١٩٦٦ە، لە ساڵی ١٩٧٩ەوە خەریکی کاری هونەری شانۆ، دراما و فیلمی کوردییە، یەکێکیش بوو لە ئەکتەرە دیارەکانی بەرنامەی بەرنامە.