ڤیدیۆ و فۆتۆ.. هەیفا وەهبی بە ستایڵێکی هاوینەوە دەردەکەوێت

گۆرانیبێژ و ئەکتەری ناسراوی عەرەب، هەیفا وەهبی بە چەند ستایڵێکی هاوینەوە جوانی خۆی نمایش دەکات.

هەیفا وەهبی لە رێگای ڤیدیۆیەک و چەند وێنەیەکەوە کە بە ستایڵێکی هاوینەوە، لە ئینستاگرام بڵاویکردوونەتەوە بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی و خۆشحاڵی خۆیان بە ئەستێرەکەیان دەردەبرن.

هەیفا وەهبی تەمەنی  ٤٩ ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو ١٠٠ ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی. 

ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.




PM:12:42:11/09/2021