وێنە.. بەیان عوسمان (وەنەوشە) لە ڕۆژی لە دایکبوونیدا بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەرکەوت

خانمه‌ ئه‌كته‌ری دیاری كورد، بەیان عوسمان نوێترین وێنەی خۆی بەبۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بلاوکردەوە. 

به‌یان، له‌ هەژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئینستاگرام) نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا لەسەری نوسیوێتی" ڕۆژی لەدایکبوونم پیرۆز بێت".

دەشڵێت" ڕاستە لە وەرزی پاییز لە دایک بووم بەڵام دڵم وەک سنەوبەری چوار وەرزەیە". 

بەیان عوسمان لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەم کاری ھونەری درامای "گەردەلوول" بوو کە به‌ ڕۆڵی "وەنەوشە" ناوبانگی دەرکرد و دوای ئەوەش لە فیلمی سینەمایی "شیرین" دەرکەوت و لە درامای "ھەنگاوەکانی سەرخۆلەمێش" ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە، کۆتا کاری ھونەریشی کە بۆ پێشمەرگە بوو کە فیلمێکی دێکۆمێنتاری بوو بە ناوی "خۆشەویستییەک بۆ پێشمەرگە"، ئێستاش لە دەرەوەی کوردستان دەژی. 


PM:02:47:28/09/2021