خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی باشووری کوردستان دینا نوێترین گرتە ڤیدیۆی خۆی لەگەڵ هاوژینەکەی بڵاوکردەوە.
دینا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین ڤیدیۆی خۆی لەگەڵ هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە، کە بۆتە جێی باسی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و سەرنجی بەشێک لە بینەرەکانی ڕادەکێشێت.
دینا، لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەری بۆ دەکات، کە خاوەنی ئەلبوومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، ساڵی پاریش ئەو هونەرمەندە چووە ژیانی هاوسەریەوە.