خانمە میدیاکاری دیاری کورد ئەژین قادر نوێترین وێنە جیاوازەکانی خۆی بڵاوکردەوە و هەوادارنی سەرسام کرد.
ئەژین قادر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنە نوێکانی خۆی بڵاوکردۆتەوە، کە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەرکەوتووە و بەشێک لە هەوادارانی سەرسام کردوە، ناوبراو لە پۆستێکیدا دەڵێت" سەرەتاکان بە ترسن، زۆربەی جاریش کۆتاییەکان خەمناکەن، بەڵام ئەوەی لە نێوانی ئەم دووانەدا روو دەدەن شایستەی ئەوەیە کە بۆی بژیت".
ئەژین قادر، لە شاری كەركوك لە دایك بووە و سەرەتای دەركەوتنی لە كەناڵی (عێراقیەی ناوخۆی) بووە، بەشی زمانی لە وڵاتی نەرویج تەواو كردووە، پێشتر لە كەناڵی k24 كاری دەكرد، لە ئێستاشدا یەکێکە لە خانمە بێژەرە دیارەکانی کەناڵی زاگرۆس.