وێنە.. چۆپی فەتاح جیاواز دەردەکەوێت

خانمه‌ گۆرانیبێژی ناسراوی كورد چۆپی فەتاح چەند وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی بڵاوكردەوە. 

چۆپی فه‌تاح، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، چەند وێنەیەکی تازەی خۆی بڵاوکردەوە و بۆتە جێی سەرنجی هەوادارانی. 

چۆپی فەتاح‌، خەڵکی شاری كه‌ركەوكه‌، له‌ سه‌ره‌تای ساڵانی 2000ـه‌وه‌ ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ریی كردووه‌، خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه‌، ماوه‌یه‌كیش پێشكه‌شكاری ته‌له‌ڤزیۆنی بووه‌، به‌ڵام ئێستا وازی له‌ كاری ڕاگه‌یاندن هێناوه‌، ماوەی چەند ساڵێکە بۆ جاری دووەم هاوسه‌رگیری كرده‌وه‌ و خاوەنی کچێکە بەناوی (لیڤیا). 



PM:12:18:05/11/2021