شەكیرا سوپاسی مۆندیال دەكات

گۆرانبێژی بەناوبانگی جیهانی شەكیرا سوپاس مۆندیال و تۆپی پێ دەكات چونكە بەهۆیەوە خۆشەویستەكەی ناسیوە.
ئەكیرا بە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ڕاگەیاندووە "سوپاسی مۆندیال و تۆپی پێ دەكەم كە بەهۆیەوە خۆشەویستەكەمم ناسیوە، ئەمو شتێكە هەرگیز لەیادی ناكەم".
ئەو گۆرانبێژە ئاماژە بەوەش دەكات كە گەر مۆندیال نەبوایە، ئەوا خاوەنی میلانی كوڕی نەدەبوو، بۆیە زۆر گرنگە لای بەشداری هەموو چالاكییەكانی مۆندیال بكات، لە نێوانیشیاندا ئەو ئاهەنگەی ئەمشەو پێش یاری كۆتای ئەنجام دەدرێت.
شەكیرا و جیرالد پیكێ هاوڕێی لە كاتی ئامادەكارییەكان بۆ وتنی گۆرانی فەرمی مۆندیالی ساڵی 2010 یەكیان ناسی و ئێستا خاوەنی منداڵێكن كە تەمەنی 18 مانگە.





PM:01:27:13/07/2014