سیرین عەبدولنور بە پۆشاکی ئاهەنگی سەری ساڵەوە دەردەکەوێت
نمایشکاری جلوبەرگ و ئەکتەر و گۆرانیبێژ، سیرین عەبدولنور بە بۆنەی نزیک بوونەوەی ئاهەنگی سەری ساڵی نوێوە بەجلی ئاهەنگەوە دەردەکەوێت.
سیرین عەبدولنور لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بۆ ئاهەنگی سەری ساڵ بڵاوکردۆتەوە کە بەجلی سورە دەرکەوتووە ئەمەش بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.
سیرین عەبدولنور، لە دایکبووی ١٩٧٧ لە دایکێکی یۆنانی و باوکێکی لوبنانی، سەرەتا بە نمایشی جلوبەرگ دەستی پێکردووە، لە ساڵی ١٩٩٣ بڕوانمایشکاری وەرگرت، لە ساڵی ١٩٩٤ لە گۆرانییەکی جۆرج وەسفودا دەردەکەوێت.
لە ساڵێ ١٩٩٨ دا لە یەکەم کاری دارامادا بەشداری کرد، لە ٢٠٠٢ دا خەڵاتی باشترین مۆدێلی پێدرا، لە ساڵی ٢٠٠٣دا خەڵاتی باشترین رۆڵی وەرگرت لە درامای ( ئیبنتی ).
PM:08:05:19/12/2021