هەڵوێست محەمەد نوێ ترین بەرهەمی خۆی بڵاودەکاتەوە

هەڵوێست لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامی خۆی بەرهەمێکی نوێی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ئامادە کردووە و بۆ ساڵی نوێ دەیخاتە بەر دیدی بینەرەکانی.

وابڕیارە ئەمشەو یەکشەممە ٢٦ی کانوونی یەکەم، ڤیدیۆ کلیپە نویکەی بەناوی (ساڵی نوێ ) بڵاو بکاتەوە و هەوادارانیش چاوەڕێی بڵاو بوونەوەی نویترین بەرهەمی گۆرانی بێژی لاو هەڵوێست دەکەن.

هەڵوێست محەمەد، گۆرانیبێژ و ئەکتەری سەرەکی فلمی پەیکەری دڵ، لەدایکبووی شاری هەڵەبجەیە، لە ساڵی ٢٠٠٢ دەستی بەکاری هونەری کردووە و ناوبانگێکی باشی هەیە.




PM:05:29:26/12/2021