مەسعود ئۆزێلی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، درێسەكەی پێشكەش بە ریهانا دەكات.
دوای تەواو بونی یاری نێوان كۆتای نێوان ئەڵمانیا و ئەرجەنتین و بردنەوەی نازناوەكە لە لایەن ئەڵمانیاوە، مەسعود ئۆزێلی یاریزانە كوردەكەی ئەڵمانیا، درێسەكەی پێشكەش بە گۆرانبێژی بەناوبانگی جیهانی ڕیهانا دەكات.
چەند ماڵپەرێكی ئەمریكی بڵاویانكردۆتەوە كە ئۆزێل لەكاتی وەرگرتنی جامەكە لە لایەن هەڵبژاردەكەیەوە، درێسەكەی داكەندووە و ناردوێتی بۆ ریهانا، ئەویش بە خێرایی لەبەری كردووە.
دواتریش ریهانا سەردانی یارزانەكانی ئەڵمانیای كردو چەند وێنەیەكی لەگەڵ یاریزانەكانی و جامی جیهاندا بڵاوكردەوە.
ریهانا یەكێك بوو لە هاندەركانی ئەڵمانیا و لە خۆی تۆماركردنی گۆڵەكەی ئەڵمانیا، خۆی ڕوتكردەوە.