چۆپی فەتاح وێنەیەکی خێزانی بڵاوکردەوە و سەرنجڕاکێش دەردەکەون

گۆرانیبێژی دیاری باشوری کوردستان چۆپی فەتاح وێنەیەکی خێزانی بڵاوکردەوە، کە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەرکەوتوون.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، هونەرمەند و پێشکەشکاری دیاری کورد چۆپی فەتاح وێنەیەکی خۆی و لیڤیای کچی و چەتۆی هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە، کە بۆتە جێی سەرنجی فانەکانی.

چۆپی فەتاح‌، خەڵکی شاری كه‌ركوكه‌، له‌ سه‌ره‌تای ساڵانی (٢٠٠٠)ه‌وه‌ ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌، خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه‌، ماوه‌یه‌كیش پێشكه‌شكاری ته‌له‌ڤزیۆنی بووه‌، به‌ڵام ئێستا وازی له‌ كاری ڕاگه‌یاندن هێناوه‌، بۆ جاری دووەم هاوسه‌رگیری كردۆتەوە. 



PM:01:56:02/04/2022