گۆرانیبێژی شۆخوشەنگی دیاری کورد (لانە زەنگەنە) کە یەکێکە لە خوێندکارەکانی ئاوازدانەری کورد هەڵکەوت زاهیر چەند وێنەیەكی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە.
لانە زەنگەنە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە، کە سەرنجی بەشێک لە فانەکانی ڕادەکێشێت.
لانە زەنگەنە لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری کەرکوک لە دایک بووە و تەمەنی ٥ ساڵ بووە، کە چووهتە وڵاتی هۆڵەندا، لە ساڵی ٢٠١٢ بە هاوکاری هەڵکەوت زاهیر دەستی کردووە بە کاری هونەری و خاوەنی چەندن گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، دواین کاری هونەری بڵاوکردنەوەی بەرهەمی قاوە بوو.