گۆرانیبێژی دیاری کوردستان هانی موجتەهید لە نوێترین دەرکەوتنیدا بە شێوازێکی زۆر جوان و جیاواز دەردەکەوێت.
هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد هانی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی بە جلوبەرگی کوردی بڵاوکردەوە و هەوادارانی سەرسام دەکات.
هانی لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، لە قۆناغی سەرەیتاییەوە هەر لەو شارە خوێندویەتی تا گەورە بووە، لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، هەر لەساڵی ٢٠٠٤ چووە بۆ ئەڵمانیا و لەوێ نیشتەجێ بووە، خاوەنی دوو ئەلبوومی گۆرانییە بەناوەکانی "ساندرێلا و دایک"، هەرەوەها بەشداری لە چەندین فیستیڤاڵی جیهانی کردووە، هەروەها چەندین کۆنسیرتی لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان ئەنجام داوە.