گۆرانیبێژی باشووری کوردستان، دینا نوێترین گرتە ڤیدیۆی لەگەڵ ئاوازدانەری دیاری کورد هەڵکەوت زاهیر و چەند هونەرمەند و راگەیەندکارێکی عەرەبدا بڵاوکرایەوە.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هەڵکەوت زاهیر تۆمارێکی ڤیدیۆی لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژ دینا و پێشکەشکاری دیاری عەرەب نزار فارس و هونەرمەند عومەر سلێمان، گۆرانیبێژی بەناوبانگی شایی و هەڵپەڕكێ لە سووریا بڵاوکردەوە.
هەڵکەوت زاهیر خەڵکی سلێمانییە و دەرچووی هونەرە جوانەکانی سلێمانیە، دواتر بۆ چەند ساڵێک چۆتە ئەوروپاو لەوێ ژیاوە، دواتر گەڕاوەتەوە کوردستان و سەرقاڵی کاری میوزیکە لەگەڵ هونەرمەندە لاوەکان بە کچ و کوڕەوە.
دینا، لە شاری ڕانیە لە دایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەری بۆ دەکات، کە خاوەنی ئەلبوومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، ساڵی پاریش ئەو هونەرمەندە چووە ژیانی هاوسەریەوە و هاوسەرەکەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و سەرقاڵی کاری فۆتۆگرافییە.