وێنە و ڤیدیۆ.. یەکێک لە خوێندکارە کچەکانی هەڵکەوت زاهیر بە جلێکی جیاواز دەردەکەوێت

گۆرانیبێژی کورد لانە زەنگەنە، کە ‌یەکێکە لە خوێندکارەکانی ئاوازدانەری کورد هەڵکەوت زاهیر، نوێترین ڤیدیۆ و وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە و هەوادارانی سەرسام کردووە.

لانە زەنگەنە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام تازەترین گرتە ڤیدیۆ و وێنەی خۆی بە جلوبەرگی کوردی بڵاوکردەوە و پیرۆزبای جەژنی قوربان لە بینەرەکانی دەکات. 
لانە زەنگەنە لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە و تەمەنی پێنج ساڵ بووە، کە چووه‌تە وڵاتی هۆڵەندا، لە ساڵی ٢٠١٢ بە هاوکاری هەڵکەوت زاهیر دەستیکردووە بە کاری هونەری و خاوەنی چەندن گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، دواین کاری هونەری بڵاوکردنەوەی بەرهەمی قاوە بوو. 



PM:06:01:09/07/2022