هومایۆن شه‌جه‌ریان دوو گۆرانی كوردی ده‌ڵێته‌وه‌


هونه‌رمه‌ندی دیاری ئێران، هومایۆن شه‌جه‌ریان، دوو گۆرانی كوردی به‌ ناوه‌كانی ( مینا گیان و شیرینه‌ سه‌وزه‌ ) به‌ زمانی كوردی ده‌ڵێته‌وه‌.

ئەو هونەرمەندە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینیستاگرام چیرۆكی ئەو دوو بەرهەمە باس دەكات كە ساڵی ٢٠٠٨ لەگەڵ باوكی سەردانی سلێمانیان كردووە و خەڵك رێزێكی زۆریان لێناوە، جوانییەكانی ئەو سه‌ردانه‌ هێندە لە بیرەوەریمدا مایەوە كە ساڵی ٢٠١٢ بۆ كۆنسێرتێكی دیكە لەگەڵ هونەرمەندانی سلێمانی بۆ جاری دوووەم سەردانی ئەو شارەم كرد.

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: دوای ئەو كۆنسێرتە لەلایەن هاوڕێ خۆشەویستەكانمەوە پێشنیازی ئەوەم بۆ كرا دوو گۆرانی كوردی بڵێمه‌وه‌، كە بەوپەڕی خۆشییەوە قبووڵم كرد. من سەرەتا دەمویست تەنیا ئاوازه‌كه‌ كوردی بێت و وشەكان فارسی بێت كە هاوڕێكانم داوایان لێكردم با وشەكانیش كوردی بێت و چونكه‌ بە كوردی تام و چێژێكی تایبەتی هەیە. منیش دوای ئەوەی شیعری گۆرانییەكانیان بۆ وەرگێڕام بە كوردی هەردوو گۆرانییەكەم چڕی.

لە كۆتاییدا هومایۆن شه‌جه‌ریان نووسیویه‌تی: ئەو دوو بەرهەمە لە قووڵایی دڵمەوە پێشكەشی ئێوەی دەكەم بە تایبەتی كوردزمانەكان لە سەرانسەری دونیا. هیوادارم جەسارەتم بە پێی عەشقی بێ كۆتاییم بۆ ئێوە دابنێ.




AM:12:17:23/08/2022