یەکێک لە خوێندکارە کچەکانی هەڵکەوت زاهیر ڤیدیۆیەکی جیاواز بڵاودەکاتەوە

گۆرانیبێژی کورد لانە زەنگەنە، کە ‌یەکێکە لە خوێندکارەکانی ئاوازدانەری کورد هەڵکەوت زاهیر، نوێترین گرتە ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردەوە و هەوادارانی سەرسام کردووە.

لانە زەنگەنە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام تازەترین ڤیدیۆی خۆی بە جلوبەرگێکی جیاواز بڵاوکردەوە، کە بۆتە جێی سەرنجی بەشێک لە فانەکانی. 

لانە زەنگەنە لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە و تەمەنی پێنج ساڵ بووە، کە چووه‌تە وڵاتی هۆڵەندا، لە ساڵی ٢٠١٢ بە هاوکاری هەڵکەوت زاهیر دەستیکردووە بە کاری هونەری و خاوەنی چەندن گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، دواین کاری هونەری بڵاوکردنەوەی بەرهەمی قاوە بوو. 



PM:02:13:13/09/2022