وێنە.. هونەرمەندی ناسراوی سعودی (خالید سامی) کۆچی دوایی کرد

درەنگانی شەوی ڕابردوو هونەرمەندی ناسراوی سعودی خالید سامی، لە تەمەنی (٦٠) ساڵیدا، دوای نەخۆشییەکی درێژخایەن کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی سعودیە، درەنگانی دوێنێ هەینی خالد سامی بەهۆی نەخۆشییەکی درێژخایەنی جگەر گیانی لەدەستدا.

خالید سامی کە ناوی ڕاستەقینەی خالید حەمەد ئەلدەسیمانییە، لە ٤ی کانوونی دووەمی ١٩٦١ لە شاری بورەیدە لە ناوچەی قاسمی عەرەبستان لەدایکبووە و لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی بیستەمدا دەستی بە کاری هونەری کردووە.

سەرەتای ئەو وەک ئەکتەرێکی شانۆیی بوو، دواتر رووی کردە دراما، لەوێ لە ماوەی کارکردنیدا چەندین بەرهەمی سعودی و کەنداوی پێشکەش کرد و بەشداری لە ژمارەیەکی زۆر بەرهەمی هاوبەشی عەرەبیدا کرد. 

هەروەها سامی ئامادەکارییەکی بەرچاوی لە بەرهەمە هونەرییەکاندا هەبوو کە جێپەنجەی لە سعودیە و جیهانی عەرەبی بەجێهێشت، وەک زنجیرەی (تاش ما تاش و گەنج ئەلبۆمب)، هەروەها زنجیرە درامای میسری (دەروازەی ئەل و مێتوالی). 



AM:09:01:22/10/2022