گۆرانیبێژی ناسراوی كورد، چۆپی فەتاح نوێترین گرتە ڤیدیۆی خۆی بڵاوكردەوە.
چۆپی فهتاح، له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی (ئینستاگرام)، تازەترین گرتە ڤیدیۆی خۆی و کچەکەی بە ستایلی جلی کوردی بڵاوکردەوە و بۆتە جێی سەرنجی هەوادارانی.
چۆپی فەتاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بەجێھێشتووە و لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر بوون، لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ دووەمجار هاوسەرگیری کردووەتەوە و لە ئێستادا خاوەنی کچێکە بە ناوی (لیڤیا).