دینە گۆرانبێژی لاوی باشووری کوردستان، نوێترین گرتە ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردەوە.
دینە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام تۆمارێکی ڤیدیۆی نوێی خۆی بە ستایلی جلی کوردی بڵاوکردۆتەوە و بە جوانیەکەی هەوادارانی سەرسام کردووە.
دینا لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی (٢٠١٧) دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەری بۆ دەکات، کە خاوەنی ئەلبومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە.
ساڵی ٢٠٢١ ئەو هونەرمەندە چووە ژیانی هاوسەریەوە، ڕۆژی ٥ی مانگی ڕابردوو جیابوونەوەی خۆی لە هاوسەرەکەی ڕاگەیاند.