بەوێنە...ئەنجلینا جولی بۆ هاوسەرگیرییەكەی ئەم جلەی لەبەركرد

چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندنی ئەمریكی چەند نهیچنییەكی ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەنجلینا جولی و براد ئاشكرا دەكەن و وێنە عەزیەكەی جولیش بڵاودەكەنەوە.
ڕاگەیاندنەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە تەنها 20 كەس ئامادەی ئاهەنگەكی جولی بێت و بوون، و منداڵەكانیشیان بەشداریان كردووە.
ئەوەی لەهەموو سەیرتربوو عەزییەكەی ئەنجلینا جولی بوو كە لە قوماشێكی زۆر سادە پێكهاتبوو، بێ ئەوەی هیچ پەرچە خشڵ و كریستاڵ و بەردی بەنرخی تێدا بەكاربهێنرێت.
پشتی عەزییەكەی ئەنجلینا جولی و تارەكەی بە چەند وێنەیەكی منداڵانە نەخشێندرابوو كە شەش منداڵەكەی خۆیان وێنەكانیان كێشابوو.
چەند ڕۆژێك لەمەوبەر ئەنجلینا جولی و براد بێت دوای نۆ ساڵ لە پەیوەندی خۆشەویستی و بونە خاوەنی سێ منداڵ و هەڵگرتنەوەی سێ منداڵی دیكە، ژیانی هاوسەرگیریان پێكهێنا.



PM:03:31:03/09/2014