ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی ئەلیسا دوای ماوەیەكی زۆر لە چاوەڕوانی بینەرەکانی، نوێترین بەرهەمی بڵاوكردەوە.
ئەلیسا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە كەناڵی یوتیوب نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بە ناوی (بتمايل على الـBeat) بڵاوكردەوە.
بەرهەمە نوێکەی ئەلیسا یەكەمین کاری هونەری ئەمساڵیەتی، ساڵی رابردووش گۆرانی (أنا وبس)ی بڵاوكردەوە كە تا ئێستا (٢٥) ملیۆن بینەری هەیە.
ئەلیسا زەکەریا خوری لەدایکبووی ساڵی ١٩٧١، خەڵکی لوبنانە و دایکی خەڵکی سوریایە، هاوکات بەهۆی دەنگە خۆشەکەی و گۆرانیەکانیەوە نازناوی "شاژنی هەستەکانی" پێدراوە.