بەوێنە...كچێك لەبەردەم تامردا هەوڵی خۆكوشتن دەدات

یەكێك لە هەوادارەكانی ئەستێرەی بەناوبانگ تامر حوسنی هەوڵی خۆكوشتن دەدات.
كچێكی هەواداری تامر حوسنی كە ناوی هاجەرە، دەچێتە بەردەم ماڵی ئەو ئەستێرەیەوە كاتێك لەلایەن پاسەوانەكانیەوە ڕێگری لێدەكرێت هەڕەشەی خۆكوشتن دەكات.
دوای ئەوەی تامر بە هەواڵەكە دەزانێت دەچێتە دەرەوە بۆ بینین كچەكەو كاتێكیش ئەو هەوادارە تامر دەبینێت لە خۆشیدا لە هۆش خۆی دەچێت.
دواتر ئەو هونەرمەندە كچەكە دەباتە ماڵی خۆی و پاش هێوركردنەوەی خێزانەكەی و منداڵەكەی پێدەناسێنێت و بۆ ماوەیەك ئەو كچە لە ماڵەكەیدا دەمێنێتەوە.








PM:02:38:18/09/2014