هونەرمەندی ناسراوی عێراقی و عەرەبی یاس خزر تووشی جەڵتە دەبێت و دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە.
گۆرانیبێژی ناسراوی عێراقی و عەرەبی کە تەمەنی ٨٥ ساڵە و بەیەکێک لە هەرە گۆرانیبێژە جەماوەرییەکان دەناسرێت، چەند رۆژێکە وەک میدیا عێراقییەکانیان بڵاویان کردۆتەوە، تووشی جەڵتە بووەو باری تەندروستی نا ئاساییە، هەرچەندە بەرپرسانی تەندروستی دڵنیایی دەدەن کە تەندروستی جێگیرە.
یاس خزر یەکەم دیداری لەگەڵ ئاوازدانەری گەورە محمد جەواد عاموری لە کۆتایی شەستەکاندا بووە، لەگەڵ ئەو هونەرمەندەدا گۆرانی (الهدل)، کە لەو کاتەدا لەلایەن ڕادیۆی هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە پەخش دەکرا.
هەروەها خاوەنی یەکێک لە ناسراوترین گۆرانییە کە بەناوی ( عەزازەوەیە ) و لە نوووسینی شاعیری گەورەی عێراقی موزەفەر نەوابە.
لە ساڵی 1969 کە بە گۆرانیبێژی نیشتمان ناوزدەی دەرکردبوو، چاوی بە ئاوازدانەر کەمال ئەلسەید کەوت و، گۆرانیی "المەکیر”ی لە وتەی شاعیر زەمیل سەعید فەتاح تۆمار کردو دوای پەخشکردنی لەسەر " ڕادیۆی دەنگی جەماوەر” لە بەغدا، ئەم گۆرانییە بوو بە پاسپۆرتێکی گرنگ بۆ گۆرانیبێژی یاس خزر.