کچە مۆدێل و هاوەڵی دووەمی شاجوانی کوردستان میریان قادر ناسراوە بە (چەینج کەلەر)، لەسەر تۆمارکردنی سکاڵایەک لە پارێزگای هەولێر دەستگیرکرا.
بەپێی زانیارییەکان، میریان قادر ناسراو بە (چەینج کەلەر) کە کچە مۆدێلێکی شاری سلێمانیە و هاوەڵی دووەمی شاجوانی کوردستانە لەسەر فەرمانی دادوەری داواکاری گشتی هەولێر لە بنکەی پۆلیسی بەختیاری دەستگیرکرا و بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە رەوانەی چاکسازی ژنانی هەولێر بکرێت.
بەپێی سەرچاوەی زانیارییەکان، هۆکاری دەستگیرکردنەکەی میریان لەسەر سکاڵای هاوڵاتییان و بە فەرمانی دادوەر بووە.
دەستگیرکردنی میریان قادر لە کاتێکدایە،
دوێنێ چوارشەممە ئەحمەد هاوتا ئەسعەد ناسراو بە لاس و رێناس فازڵ ناسراو بە رۆی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چالاکن و وێنە و ڤیدیۆی جۆراجۆر بڵاودەکەنەوە، لەسەر بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی "نەشیاو"، لە لایەن بنكهی پۆلیسی خانهقاوە لە هەولێر
دەستگیرکراون.
میریان قادر ناسراو بە (چەینج کەلەر) ساڵی (١٩٩٢) لە سلێمانی لە دایکبووە و پیشەی ئەندازیارە، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ بە ھاوەڵی دووەمی شاجوانی کوردستان ھەڵبژێردرا، لهوکاتەوە میریان بۆته كهسێكی چالاك له تۆڕه كۆمهڵایهتیهكان و ئێستا وهك ئافرهتێكی خاوهنكار كاری بزنس دهكات.